لە شاری مێردینی باکووری کوردستان شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە روویداو بەوهۆیەوە 22 کەس برینداربوون.
درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی چاتاکی سەربە شارۆچکەی ئارتوکڵو-ی مێردین بەهۆی هەڵبژاردنی موختاری گەڕەک لە 31ی ئاداری رابردوو، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە روویداو، ئەندامانی هەردوو خانەوادە بە دار و بەرد و چەک و چەقۆ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
بەهۆی شەڕەکەوە 22 کەس لە هەردوولا برینداربوون و دواتر بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری مێردین و شارۆچکەی قۆسەر گوازرانەوە.
دوای رووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنی ئەمنی تووندیان لە گەڕەکەکە گرتەبەر و دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە.