یانەی بایرن میونخ ئامادەی گواستنەوەی بەیڵی دەربڕی

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیا بووە یەکەم یانە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە هەوڵی گواستنەوەی گاریس بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید بدات.
رۆژنامەی سەن سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، یانەی بایرن میونخی ئامادەیە تەنها بۆ ماوەی یەک ساڵ بەیڵ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوەو ئامادە نیە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات و بە یەکجاری ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
هەروەها تا ئێستا یانەی ریاڵ مەدرید وەڵامی یانە باڤاریەکەی نەداوەتەوە، کە ئایا بەوشێوەیە ئامادەیە دەستبەداری ئەو ئەستێرەیە ببێت.
ئەمە لە کاتێکدایە یانەی ریاڵ  مەدرید و زیدان بەو یاریزانەیان راگەیاندووە لە وەرزی داهاتوو لە پلانەکاندا نیت و یانەیەک بۆ خۆت بدۆزەرەوە.



PM:07:52:16/06/2019