موقتەدا سەدر داوا دەکات کارەبا لە بەرپرسانی ناوچەی سەوز ببڕدرێت

لە نوێترین پەیامیدا سەرۆکی رەوتی سەدر داوا دەکات کارەبا لە بەرپرسان لە ناوچەی سەوز ببڕدرێت.

لە پەیامێکی ( دە )خاڵێدا کە ئەمڕۆ ١٦ ی حوزەیران بڵاوکرایەوە، موقتەدا سەدر داوا دەکات دەستی میلیشیاکان و حیزبە حوکمڕانەکان لە کارەبا ببڕدرێت.

هەروەها لە خاڵێکی تردا، ناوبراو داوا دەکات لێپرسینەوە لەگەڵ خاوەن مولیدەکان و ئەوانەی لە پشتیانەوەن بکرێت. ئەمە  جگە لەوەی داوا دەکات دەستی دەرەوە بۆ چاککردنی دۆخی کارەبا ئاکتیڤ بکرێت، هەروەها ستراتیژێک بە چارەسەکردنی بنەڕەتی کارەبا دانرێت.

لە کۆتا خاڵدا بە ڕاشکاوی دەڵێت "کارەبا لە بەرپرسان و بەرپرسانی ناوچەی سەوز ببڕدرێت و دابەشبکرێت بەسەر نەخۆشخانەو قوتابخانەکاندا تا هەست بە مەینەتیەکانی هاوڵاتیان بکەن". 




PM:10:59:16/06/2019