نەیمار بڕیاری چونیدا


نەیماری ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بڕیاری چونیداوەو چێتر نایەوێت یاری بۆ یانەی پاریس سانجێڕمان بکاتەوە.
نەیمار کە لە ئێستادا بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکانی کۆپا ئەمریکا بێبەش بووەو ناتوانێت یاری بکات، بریکارەکەی راسپاردووە کارەکانی چونی لە یانەی پاریس سانجێرمان بۆ بکات.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی لیکیپ کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردۆتەوە، نەیمار، بڕیاری  چونیداوەو یانەکەشی رێگری لە چونی ناکات، بەلام بەو مەرجەی بڕە پارەیەکی زۆری لە فرۆشتنی دەستبکەوێت.
نەیمار دەیەوێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو یانەیە هیچ هەڵوێستێکی لەسەر گەڕانەوەی دەرنەبڕیووە.



PM:11:27:16/06/2019