کەمێک پێش ئێستا مهسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان گهیشته سلێمانی.
مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیران لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ شاندێکی باڵای یەکێتی کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ شاندی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، شاندی پارتی پێكهاتوون له ههریهك له (مهسرور بارزانی، شهعبان چالی، هێمن ههورامی، ئومێد خۆشناو، فرسهت سۆفی) و شاندی یهكێتیش بریتین له ههریهك له (عەدنانی حەمەی مینا و دەرباز کۆسرەت رەسووڵ ئەندامانی شاندێکی یەکێتین کە لەلایەن عیماد ئەحمەدەوە سەرۆکایەتی دەکرێت).
ئاماژەبەوەشکراوە، پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە و تەنها سیڤی کاندیدەکان وەردەگرین و گفتوگۆی لەسەر دەکەین، پێویستە ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حکومەت دەکەن کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن کە ئەو بنەمایانەیان تێدا بێت کە بتوانن ببنە بە وەزیر.
ئەوەشخراوەتەڕوو، زیاتر کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییە و تەنها داوای سیڤی وەزیرو بەربژێرەکان بۆ پۆستە حکومییەکان دەکات، بەڵام یەکێتی پێشکەشکردنی کاندیدەکانی بەستووەتەوە بە بابەتی پۆستی پارێزگاری کەرکووکەوە.