هێرشێکی توند لە لایەن ماردۆناوە بۆ یاریزانانی ئەرجەنتین


مارادۆنای ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین،هێرشی توند دەکاتە سەر یاریزانەکانی وڵاتەکەی و بە ناشرینکردنی درێسی هەڵبژاردەکەیان تۆمەتباریان  دەکات.
ئەرجەنتین دەستپێکێکی  خراپی لە کۆپا ئەمریکا هەبوو، بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا دۆڕاو ئەمەش وای کردووە ئەو هەڵبژاردەیە رووبەڕووی رەخنە ببێتەوە.
مارادۆنا لە لێدوانێکیدا دەڵێت" ئەم یاریزانانە ئابڕووی ئەرجەنتینیان بردووە، کە ئێمە چەندین ساڵە ئابڕوو بۆ ئەم هەڵبژاردەیە کۆدەکەینەوە، بەڵام ئەوان هەموویان دانا.
دەشڵێت" ئێستا هەڵبژاردەی تۆنگا دەتوانێت لە ئەرجەنتین بباتەوە، ئەم یاریزانانە نرخی هەڵبژاردەکەو درێسەکەی نازانن، ئەوان شایەنی ئەوە نین درێسی تانگۆ بپۆشن.



PM:08:06:17/06/2019