تەندروستی هەولێر ئەو هاوڵاتیانە ئاگاداردەکاتەوە کە سەفەری حەج دەکەن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات، کە ناویان بۆ مەبەستی سەفەری حەج دەرچووە  بۆ پاراستنیان لە نەخۆشی پشکنینی پێشوەختە ئەنجامبدەن.

لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر سەرجەم ئەو هاوڵاتیانەی ئاگادار کردووەتەوە کە
 ناویان بۆ مەبەستی سەفەری حەج دەرچووە، دەبێت پشکنینی پێشەوەختەو کوتانی پێویست وەرگرێت بۆ پاراستنیان لە تووشبوون بەنەخۆشی لە کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا تەندروستی هەولێر ناوی چەند بنکەیەکی تەندروستی دیاریکردووە بۆ ئەنجامدانی پشكنینەکان لە شاری هەولێر کە بریتین لە:

-بنکەی تەندروستی تەیراوە 
-بنکەی تەندروستی مەلافەندی
-بنکەی تەندروستی محمد باجلان




PM:08:44:17/06/2019