پەرواز حسێن بە پۆشاکێکی عەرەبییەوە دەرکەوت

خانمە گۆرانیبێژی کورد"پەرواز حسێن" چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە ستایلێکی سەرنجڕاکێش و بە جلوبەرگی عەرەبی بڵاو کردەوە.

 لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام پەرواز حسێن، چەند  وێنەیەکی نوێی خۆ یبڵاو کردەوە، کە تێیدا بەستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت و   و پۆشاکی قەفتانی مەغریبی رەنگ سووری پۆشیووە.

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد. هەروها چەندین ڤیدیۆ کلیپیان بەشێوەی دوێت لەگەڵ (گۆران)ی ھاوسەری بڵاو کردووەتەوە، چەندین کۆنسێرت و ئاھەنگی ھاوبەشیان لە ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ساز کردووە.


PM:09:32:17/06/2019