وەفدێكی كۆمەڵی ئیسلامی گەیشتە گردی زەرگەتەو لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بەكۆبوونەوەدان.
بەگوێرەی زانیاریەكان، وەفدەكەی كۆمەڵی ئیسلامی بەسەرۆكایەتی عەلی باپیر سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردوەو لەلایەن عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێشوازی لێكراوەو لەئێستاشدا لەكۆبونەوەدان.
بڕیارە دوای كۆبونەوەكەیان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، وەفدەكەی كۆمەڵی ئیسلامی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی بكات، لەكۆبونەوەكانیشدا دۆخی عیراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان تەوەری سەرەكی دەبن.