ئەمڕۆ سێشەممە یانەی ریاڵ مەدرید سێیەم یاریزانی خۆی پێشکەشی هاندەرانی کرد.
یانەی ریاڵ مەدرید رۆدریگۆ گۆیسی بەرازیلی کە هێشتا تەمەنی ١٨ ساڵە، پێشکەشی هاندەرانی و راگەیاندنەکان کردو پێرێزی سەرۆکی یانەکەش هەموانی دڵنیا کردەوە بەردەوام دەبن لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ و بەهرەمەند و لاو بۆ یانەکەو لە پڕۆژەکەمان بەردەوام دەبین.
ریاڵ مەدریدی ئەم یاریزانەی لە یانەی سانتۆسی بەرازیلی بەبڕی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ گواستەوە ریزەکانی و لە هێڵی پێشەوە یاری دەکات.
رۆدریگۆ پێنجەم گرێبەستی ریاڵ مەدریدە لەم وەرزە لە دوای میلیتاوو یۆڤیچ و هازارد و مێندی .