وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەستلەکار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت دەستی لە پۆستەكەی كێشاوەتەوە.

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاشكرای كرد "پاتریك شاناها وەزیری بەرگری بەوەكالەت، كە كارێكی ناوازەی كردووە، بڕیاریدا دەست لەكاربكێشێتەوە، بۆ ئەوەی كاتێكی زیاتری لەگەڵ خێزانەكەیدا بۆ بگەڕیتەوە".

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكراشیكرد كە مارك ئیسپەری لە جێگەی پاتریک شاناها دەبێتە وەزیری بەرگری ئەمریكا بەوەكالەت دڵنیاشە لەوەی كە ئەو وەزیرە نوێیە كارێكی ناوازە بۆ وڵاتەكەی دەكات.



PM:09:37:18/06/2019