عادل عەبدولمەهدی: رێوشوێنە یاساییەکان دژی نەجمەدین کەریم دەگیرێتەبەر

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لەسەر کێشەی د. نەجەمەدین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک هاتە دەنگ و رایگەیاند " ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر".

لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری  هەفتانەی سەرۆک وەزیران، عادل عەبدولەمەهدی کە لەسەر پرسە عێراقییەکان و ناوچەیەکان قسەیکرد، دواتر لەسەر دۆسیەی د. نەجمەدین کەریم رایگەیاند"  نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك ده‌گیرێته‌به‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رسومێكی كۆماری لوبنان گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆشاری هه‌ولێر له‌هه‌رێمی كوردستان."

سەرۆک وەزیران لە دریژەی قسەکانیدا وتیشی:"هه‌موو رێوشوێنه‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك وه‌ك خۆی ده‌گیرێته‌به‌ر".

لە مانگی رابردوودا لە گەشتێکیدا بۆ لوبنان، پارێزگاری پێشووی کەرکوک د. نەجمەدین کەریم لەلایەن پۆلیسی ئینەرتپولەوە دەستگیرکرا، پاش چەند رۆژێک دەستەبەسەرکردن، دواتر پاسپۆرت و بەڵگەنامەکانی لێسەندرایەوەو بۆ ماوەیەک لەو وڵاتە سەفەری لێقەدەغەکرا، سەرەتای ئەم هەفتەیە گەڕایەوە هەولێر.



PM:10:23:18/06/2019