سەرحەد قادر: ئەو بایەخ پێدانەی پارتی دەیدات بە نەجمەدین کەریم بە ئێمە نەدرا

عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو گرنگی دانەی پارتی داویەتی بە د. نەجمەدین کەریم و رێبوار تاڵەبانی، بەو نەدراوە.

لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لیوا سەرحەد قادر بەرێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک لە پۆستێکدا بە ناونیشانی " بۆ کەرکوکم بەجێهێشت .بۆ فەرمانی دەسگیرکردنم بۆ درچوو" نووسیەتی" سەرەتا دەمەوێ بەکورتی لەوێوە دەست پێبکەم کاتێ لە ۱٦ ئکتۆبەر کەرکوکم بەجێهێشت وەک ئەفسەرێکی کورد غیرەتم قوبلی نەدەکرد ڵەژێر فەرمانی کەسانێک کاربکەم ونەهێڵن بەکوردی قسە بکەم و نەتوانم بەرگری لە کوردی ڕەسەنی ئەو شارە خۆشەویستە بکەم ".

هەروەها دەڵێت "دوای ماوەیەک لەلایەن دەسەلات دارانی بەغداوە فەرمانی دەسگیرکردنم بۆ دەرجوو لەسەر بەشداریکردن و پاڵپشتیکردنم لەڕیفراندۆم بەبەڵگەوە فەرمانی دەسگیرکردنەکەم لەجوارچێوەی جام گردووەو لەسەر دیواری ماڵەکەی خۆم هەڵم واسیوە".

ئەو لەسەر رفراندۆم قسە دەکات و دەڵێت " لەدوای ڕیفراندۆمەوە دەوڵەتی کوردی ڕابگەینرایە لەماوەی ئەو دوو ساڵە جیمان بۆ کرا هەر ئەوەمان بۆ دەکرا، کاتێک کەدەبینین کاک دکتۆر نەجمەدین کەریم و کاک ڕێبوار تاڵەبانی کەرکوکیان بەجێهێشت ئیهتمامێکی زۆریان پێدرا و مەعنویەن بەرگری و پاڵپشتی کران ئەمە لەجێ ی خۆی بوو.".

 باسی ئەو سەردەمی کەرکوک دەکات و دەڵێت 'کاتێ ئێمەش لەکەرکوک بوین لە ناو شارو دەرەوەی شار شەڕی هەموو گروپە تیرۆرستیەکانمان دەکردزور هه بون دژایه تیان ده كردین له سه ر پارتی٠٠ لەپێناو ئارامی بۆ خەڵکی ئەوشارە ئێمە لای ئەوکەسانەی ئێستا بێ هەڵوێست و بیدەنگن لەسەر فرمانی دەسگیرکردنم لای ئەوان ئەوکات قارەمان بووین !پرسیار ئەوەیە؟".

سەرحەد قادر دەپرسێت "کێ لەسەر فەرمانی دەسگیرکردنەکانی ئێمە هاتە دەنگ ئێمە خۆمان پارێزەرمان بۆ خۆمان گرد ئێمە براو کەس و کارمان بەشەهید کردندا بەڵام هەزارحەیف خۆێنی ئەو هەموو شەهیدە خۆشەویسانەمان بەفیڕۆ جوو. بەداخەوە لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان جگە لەبرای بەڕێزو حەق بێژم کاوێز مەلاپەروێز کەتاکە کەس بوو باسی فەرمانی دەسگیرکردنەکەی کردووم ".

لە کۆتایی پۆستەکەیدا  دەڵێت "ئەوانەی باسم کرد مشتێک لەخەرمان بوو زۆرێک ماون".



PM:11:52:18/06/2019