فەرمانبەران دەتوانن بە 19 جۆر قەرز وەربگرن لەم بانکە

بانكی رافیدەینی عیراق ئاشکرای دەکات، بە 19 جۆر پێشینەو قەرز دەدرێتە چەند توێژێکی فەرمانبەران.

بانکی رافیدەینی عیراقی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەتووە، ڕایگەیاندووە"  بۆپێدانی پێشینە بەفەرمانبەران و كاتی گێڕانەوەی پێشینەكان بڕیاریانداوە 19 جۆر لە پێشینە و قەرز بە فەرمانبەران و چەند توێژێكی جیاواز بدەن".
 
ئەوەشخراوەتەڕوو، قەرز بۆ پڕۆژە بچووكەكان بە 3 ساڵ دەگەڕێندرێتەوە و قەرزی بازرگانی و گەشتوگوزاری لەنێوان 2 بۆ 3ساڵ و قەرزی ئۆتۆمبێلی كۆمپانیا ئەهلییەكان بە 5 ساڵ دەدرێتەوە".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بانكەكە بەرزترین ماوەی دانەوەی پێشینەكان كە دیاریكردوە کە دانەوەی قەرزی دادوەرانە كە بۆ 15 ساڵە".

بە گوێرەی نوسراوەکەی بانکی رافیدەین قەرزی نیشتەجێكردن بۆ هاوڵاتیان مەرجێکی داناوە کە دەبێت ڕووبەری زەوی 200 مەتری بێت وە بڕی قەرزەكەش 50 ملیۆنەو بەماوەی 10 ساڵ دەگەڕێندرێتەوە".


PM:11:57:18/06/2019