ڤیدیۆ:بەرازیل دوو خاڵی گرنگی لە دەستدا


لە یاری خۆیدا لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی بەرازیل دوو خاڵی گرنگی لەدەستداو بە بێ گۆڵ لەگەڵ ڤەنزوێلا یەکسانبوو.
لە یارییەکانی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی بەرازیل لە ناو یاریگای خۆی رووبەڕووی ڤەنزوێلا بووەوەو لە ئەنجامدا نەیتوانی یاریەکە بباتەوەو لە دووەم یاری خۆیدا دوو خاڵی لەدەستدا.
بەرازیل نەیتوانی زۆر دەرفەت درووست بکات، بەڵام دوو گۆڵی لە یاریەکە کرد، ناوبژیوانی ڤار رەتیکردەوەو رایگەیاند گۆڵەکان ئۆفساید بووە.
بەم یەکسانبونە بەرازیل ٤ خاڵی هەیەو لە پلەی یەکەم دێت و ڤەنزوێلاش بە ٢ خاڵ سێیەمە.
لەم گروپە پیرۆ تائێستا رکابەری بەرازیلەو ٤ خاڵی هەیەو دووەمی گروپەکەیە.



AM:05:43:19/06/2019