بێژەرە شۆخەکەی پێشووی کوردستان ٢٤ سەرنجڕاکێش دەرکەوت

خانمە بێژەری پێشووی كەناڵی كوردستان 24 "ئارینا حەمید" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە.

ئارینا حامید لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوک، نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوەو لەسەر وێنەکە نوسیویەتی"ژیان جەنگێکی بی کۆتایە، گەر وازی لێ بێنی، کۆتایی تۆیە".

ئارینا پێشتر وەک بێژەری هەواڵی وەرزش لە هەردوو کەناڵی ڕووداو و گەلی کوردستان کاری کردووە و ئێستاش بێژەر و پێشکەشکاری کەناڵی کوردستان 24ە و لەگەڵ کۆمار نادری بێژەر هاوسەرگیری کردووە.



PM:01:22:19/06/2019