دایکان ئاگادار دەکرێنەوە لە کڕینی جۆرە بۆدرەیەکی منداڵان

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی، قەدەغەکردنی بەکارهێنانی شامپۆو بۆدرەی بەسەرچوی منداڵانیان ڕاگەیاند.

لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە،  ڕایگەیاندووە" لە كۆگایەكی عەمباركردنی كاڵاوشمەك لەشاری سلێمانی دەست بەسەر (240) سێت دایبی و 29 كارتۆن شامپۆ و 25 بۆدرەی منداڵدا دەگرن، كە ماوەیان بەسەرچووە و شیاوی بەكارهێنان نین".

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو كاڵاوشمەكانەی ماوەی بەسەردەچێت، دەبێتە ماددەی زیانبەخش بۆ بەكارهێنەرەكانی و مەترسی تووشبوونی نەخۆشی لێدەكرێت، بۆیە بەكارهێنانی ڕێگەپێدراو نییە.

لیژنەكانی قائیمقامیەت بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە، تەواوی ئەو كاڵاوشمەكانە لەناودەبرێن و خاوەنی كۆگاكە ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.


PM:01:59:19/06/2019