پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیەکی ونبووی ڕادەستی کەسوکاری کردەوە

دوای چەند رۆژێك لە بێسەروشوێن بوونی ھاووڵاتییەكی دانیشتووی شارۆچكەی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك لە سلێمانی دۆزرایەوە و پۆلیسی سلێمانی رادەستی كەسوكاری كردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" رۆژی‌ 15/6/2019، هاوڵاتییەكی‌ دانیشتوی‌ شارۆچكەی‌ پردێی‌ سەر بەپارێزگای‌ كەركوك ون دەبێت، كەسوكارەكەی‌ چەندین رێگا دەگرنەبەر بۆ دۆزینەوەی‌، بەڵام بێ هیوا دەبن."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، پاش ئەوەی‌ لەلایەن كەسوكارەكەیەوە هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگاداركرانەوە لەونبونی‌ كورەكەیان، بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەرا ڕاسپێردرا بۆ ئەنجامدانی‌ ئەو كارە.

 ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای‌ سێ رۆژو لەبەرواری‌ 18/6/2019، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەرای‌ سەر بەبەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ توانیان ئەو كەسە لەشاری‌ سلێمانی‌ بدۆزنەوەو شەوی‌ رابردو ڕادەستی‌ كەسوكارەكەی‌ بكەنەوە.





PM:02:15:19/06/2019