یەکێتی بەبێ یەکلایکردنەوەی کەرکوک بەشداری حکومەت ناکات

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، پرسی كەركوك یەكلایی نەكرێتەوە یەكێتیی بەشداریی حكومەت ناكات.

رەهبەر سەید ئیبراهیم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند "ئەگەر پرسی كەركوك یەكلایی نەكرێتەوە یەكێتیی بەشداریی حكومەت ناكات".

جەختیشیكردەوە كە ئەو هەڵوێستە "بڕیاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتییە".

ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتیی کە بە ئاژانسی ڕاگەیاندبوو، وتیشی" لەگەڵ ئەوەدان كە هاوتەریب لەگەڵ پێكهێنانی حكومەت پۆستی پارێزگاری كەركوكیش یەكلایی بكرێتەوە و حكومەتی شەراكەتی راستەقینە پێکبهێندرێت".


PM:03:05:19/06/2019