خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵات کۆمسای وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و بووە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
کۆمسای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوەو هەوادارانی ڕەخنەی ئەوەی لێدەگرن کە ماوەیە وێنەو ڤیدیۆی لە ڕادە بەدەر بڵاودەکاتەوەو دەشڵێن دەیەوێت بەو وێنانە ببێت بە باسی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.