به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایگەیاند، له‌سنووری پیره‌مه‌گرون زیاتر 450 دۆنم پوش و پاوان سووتان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19 ی حوزەیران، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" له سنووری ناحیه‌ی پیره‌مه‌گروون و له گوندی یاڵانقۆز له كاتی كاركردنی ده‌ڕاسه‌یه‌ك و بوونی كێشه‌یه‌ك تێیدا، ئاگرێك كه‌وته‌وه و بووه هۆی سوتانی نزیكه‌ی 450 دۆنم له پوش و پاوان و په‌رێز".
ئەوەشخراوەتەڕوو، به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه زیاتر له 20 دۆنم ده‌غڵ و دان و گه‌نمی جوتیاران و باخێكی ترش و چواله سووتاون.
ئاماژەبەوەشکراوە، دوای گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی پیره‌مه‌گروون، و به هاوكاری ئاگركوژێنه‌وه‌ی پیره‌مه‌گروون و خه‌ڵكی ناوچه‌كه، پاش دوو سه‌عات له‌هه‌وڵ و ماندوونێكی زۆر توانیان ئاگره‌كه بكوژێنه‌وه و كۆنتڕۆلی بكه‌ن و رێگه له زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی بگرن.