بەوێنە: ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە ناساندنی یاریزانی نوێ

ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید چوارەم یاریزانی بە دەزگاکانی راگەیاند وهاندەران ناساند و دوای هەریەکە لە یۆڤیچ و هازارد و رۆدریگۆ، مێندی فەرەنسیش پێشکەشی هاندەرانی کرد.
مێندی بە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لیۆنی فەرەنسی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردوەو  لە لای چەپی یاریگادا یاری دەکات  لە شوێنی مارسێلۆ.
ئەو یاریزانە خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید دەربڕی و رایگەیاند من پەیوەندیم بە باشترین یانەی جیهانەوە کردوە.
لە ئێستادا تەنها میلیتاو ماوە لە یانەکە پێشکەش بکرێت و چاوەڕوانی ئەوەش دەکرێت ریاڵ مەدرید گرێبەستی گەورەتر ئەنجام بدات.



PM:08:33:19/06/2019