لە نوێترین دەرکەوتندا هەردوو پالەوانی فلمی پەیکەری دڵ، نارین ئالان و گۆرانی بێژ و ئەکتەر هەڵوێست محەمەد بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتن.
نارین ئالان ئەو خانمەی لە فلمی " پەیکەری دڵ "دا وەک پاڵەوانێکی فلمەکە سەرنجی بینەرانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، لەنوێترین دەرکەوتنیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ هەڵوێست دەرکەوت.
نارین ئالان لە ساڵی 1992 لە سلێمانی لەدایک بوە، پێشکەشکاری ھەفتەی نمایشی جلوبەرگی کوردستان بووە، لە فیلمی "پەیکەری دڵ" ڕۆڵی سەرەکی بینیوە.
هەڵوێست محەمەد گۆرانیبێژ و ئەکتەری سەرەکی فلمی پەیکەری دڵ، لە دایکبووی شاری هەڵەبجەیە، لە ساڵی 2002 دەستی بەکاری هونەری کردووە و ناوبانگێکی باشی هەیە.