پیرەمەگرون؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 8 کەس دەستگیرکران

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای  سلێمانی دەستگیرکردنی هەشت کەسی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە سنوری شارۆچکەی پیرەمەگرون ڕاگەیاند.

عەمید هێمن کەمەرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای  سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرێکی بەرفراوان  لەسەیرانگای چەمی ڕێزان کەوتەوە، دەست بەجێ مەفرەزەکانی  بنکەی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون  گەیشتە شوێنی ڕووداوەکەو بەهۆی دڵسۆزی کارامەیی کارمەندانی پۆلیسی دارستان توانیان لەماوەیەکی کەمدا بەهاوکاری هاووڵاتیانی سنورەکەو ئاگرکوژێنەوە  ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکریت 

لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەوە وتیشی، زیانی ئاگرەکە یەک دۆنم لە ڕەزو باخ و چەندین داری بەردار سوتان بەو هۆیەوە هەشت هاووڵاتی گەشتیار دەستگیرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش ڕێک خراو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کرا بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

عمید هێمن داواشی لە هاوڵاتیان کرد، کە بە بەهەموومان ژینگەی و سروشتی کوردستان بپارێزین بەتایبەتی لەم وەرزەدا هاووڵاتیان ڕوو دەکەنە دەشت و چیا کان زۆر دڵنیابن لە پاشماوەی  ئاگرو پشکۆ لە دوای خۆیان بەجێ نەهێڵن بۆ ئەوەی کارەساتی گەورە ڕوونەدات.


AM:11:57:20/06/2019