پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، گەنجێک لەکاتی مەلەکردن لە ناو رووبارێکی نزیک ناحیەی چوارقورنە خنکا، بەڕێوەبەری شارۆچکەکەش دەڵێت لە پێناو رزگارکردنی بزنێک لە خنکان گیانی لەدەستاوە.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، لە کاتژمێر 10ی سەر لەبه‌یانی ئەمڕۆ پێنجشەمە 20ی حوزەیران، ته‌رمی گه‌نجێك برایه نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له چوارقووڕنه به‌ناوی (ه.م) ته‌مه‌ن 20ساڵان كه به‌هۆی مه‌له‌كردن له‌ناو ئاوی ڕوباری قهرنیاغا له گوندی قه‌ره‌نیاغا سه‌ربه ناحیه‌ی چوارقوڕنه گیانی لهدستاوه.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین دەشڵێت، ئه‌وگه‌نجه كه خێزانداره‌و خاوه‌نی یه‌ك منداڵه، ته‌رمه‌كه‌ی گواسترایه‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری ڕانیه و دوای ئه‌نجامدانی توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه.په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕوداوه‌كه كرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه به‌ردوامه.
لایخۆشییەوە نەهرۆ محەممەد، بەڕێوەبەری شارۆچکەی چوارقوڕنە بە رووداوی راگەیاندووە، ئەو گەنجا ناوی (هۆشمەند)ەو پیشەی شوان بووە، یەکێک لە بزنەکانی کەوتووەتە ناو ئاوەکە، بۆ رزگارکردنی ئەو بزنە خۆی گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشی وتووە، کە گەنجەکە خێزاندارە و باوکی منداڵێکە، دوای دەرهێنانی تەرمەکەی، لە چوارقوڕنە بەخاکسپێردراوە.