دەشنێ موراد گۆرانیبێژ و پێشکەشکاری دیار و دۆستی پرسی مناڵان لە رۆژی پەنابەردا کە دوێنێ ٢٩ ی حوزەیران دەکات، گۆرانییەک بۆ پەنابەران دەڵێت.
دەشنێ کە چەند ساڵێکە لەناو پەنابەران زۆربەی ژیانی بەڕێ دەکات و ھەمیشە لە ڕێگای ڕێخراوەکەیەوە ھاوکاری منداڵان دەکات و لە ڕووی زانست و تەکنەلۆژیاوە بەرەو پێشیان دەبات تاوەکو لە داھاتوودا منداڵان ببنە بەرەوپێشچوونی کوردستان.
ەشنێ موراد (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشکەشکار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێکی کوردە. دەشنێ لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش کاری پێشاندانی مۆدێلی کردووە. بۆ یەکەم جار لە بەرنامەی بێ کۆنترۆڵی کوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەرکەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەکانی «دەشنێ شۆ» و «کۆڕەک ستار»ی کەناڵی کۆرەک تیڤییەوە درێژە بەکاری ڕاگەیاندن داوە.
گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای کاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری کوردیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماکردنە ڕۆئاواییەکەی لە میانی ڤیدیۆ کلیپەکەیدا بوو.