کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی جیهانی بە ئاسمانی گەرووی هورمزدا نافڕن

کۆمپانیا گەورەکانی فڕۆکەوانی جیهان بڕیاریان دەرکرد بە ئاسمانی گەرووی هورمزدا نەفڕن، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا فڕۆکە بازرگانییەکانی ئاگادارکردنەوە لەئەگەری هێرشکردنە سەریان.

فرۆکەوانی فیدراڵی ئەمەریکی بڵاویکردەوە دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە سەربازیەکە، مەترسی روودانی هەڵە دەکرێت، هەربۆیە فڕۆکەکان ئاگار دەکرێتەوە کە بە ئاسمانی گەرووی هورمزدا نەفڕن.( وەک ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس بڵاویکردۆتەوە).

ئەو ئاگادارکردنەوەیە لە کاتێکدایە کە واشنتۆن بڕیاری دابوو هێرشی سنوردار بکاتە سەر بنکەکانی ئێران، بەڵام لە دوا ساتدا ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگرت و مۆڵەتێکی تری دا بە ئێران  بۆ گتفوگۆ، بەڵام ئێران رەتیکردەوە.

دوای ئەو ئاگادارکردنەوەیە چەندان کۆمپانیای گەورەی وەک کانتاسی ئوسترالی و هوڵەندی ( کیە ئەل ئیم)، لوفنتهانزای ئەڵمانی و هێلی ئاسمانی بەریتانیا فڕینیان بەسەر گەرووی هورمزا راگرت.




PM:01:51:21/06/2019