یەکەم رۆژی هاوین باشووری کوردستان رۆژێکی فێنکی بەسەربرد

ئەمڕۆ ٢١ی حوزەیران کە یەکەم رۆژی هاوینە، باشووری کوردستان بەپێی ئەو راگەیاندنی کەشناسی رۆژێکی فێنکی بەسەر برد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کەئەمڕۆ ٢١ی حوزەیران گەرمترین ناوچە خانەقینە کە پلەی گەرمای ٤٢ پلەیە.

کەشناسی ئەوەشی خستەروو کە فێنکترین ناوچەی هەرێم حاجی ئۆمەرانە کە پلەی گەرمای ٢٧ پلە بووە.




PM:08:29:21/06/2019