پڕۆگۆڕان بەرگری لە سێ پەرلەمانتارە ناڕازییەکەی گۆران دەکات

پڕۆ گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا بەرگری لە هەڵوێستی هەر سێ پەرلەمانتارە ناڕازییەکەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق دەکات کە رەخنە لە پرسی نەوتی هەرێم دەگرن.

لەو بەیانەدا کە پرۆگۆڕان ناردوویانە بۆ سپی، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن"بزوتنەوەی گۆڕان هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە  جیهانبینی و دیدی خۆی لە سەر كۆی پرسە سیاسی وحوکمرانی و ئابوری و كۆمەڵایە تیەکان لە هە رێم هەبوە، ڕا و هەڵوێستەکانی خۆی هەردەم راشکاوانە بەیان كردوە، هاوکاتیش بێ پێچ و پەنا داوای گۆرینی سیستەمی سەرۆكایەتی بۆ سیستەمی پەرلەمانی کردوە".

پڕۆ گۆڕان کە هەڵوێستی گۆڕان لەو پرسە بە شەرمنانە وەسف دەکات تیایدا هاتووە "بزوتنەوەی گۆڕان دژایەتی سەرسەختی نادادی، بە تاڵان بردنی سەروەت و سامان و ژێرخانی ئابوری گەلەكەمان و گە ندەڵ و گەندەڵكاران کردوە، هیچ كاتێك سڵی لە وەرگرتنی هیچ هەڵوێستێكی بوێرانە نە كردۆتەوەو رون و ئاشكرا پەنجەی لە سەر برینەكان و ئێشو ئازار و دەردەسەریەکانی گەلەكەمان داناوە، واقیعبینانە نادادپەروەری و گەندەڵی و پێشیلکردنی یاسا لە لایەن دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی بە هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخە دەستنیشان کردوە، ئاشكرا هە ڵوێستی دروستی خۆی بەیان كردوە و بێ جیاوازی لە بەرەی مافخوراوان بووە."

دەقی بەیانەکە..

بەیاننامەیە ك لە پڕۆ گۆڕانەوە دەربارەی بەیانە شەرمنانەكەی  گۆڕان دەرهەق بە دەنگە دلێرەكانی پەڕلەمانتارانی گۆڕان لە بەغدا..

هەلسوڕاوان و گۆڕانخوازان،
جەماوەری دڵسۆزو خەمخۆری گۆڕان..
بزوتنەوەی گۆڕان هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە  جیهانبینی و دیدی خۆی لە سەر كۆی پرسە سیاسی وحوکمرانی و ئابوری و كۆمەڵایە تیەکان لە هە رێم هەبوە، ڕا و هەڵوێستەکانی خۆی هەردەم راشکاوانە بەیان كردوە، هاوکاتیش بێ پێچ و پەنا داوای گۆرینی سیستەمی سەرۆكایەتی بۆ سیستەمی پەرلەمانی کردوە.
بزوتنەوەی گۆڕان دژایەتی سەرسەختی نادادی، بە تاڵان بردنی سەروەت و سامان و ژێرخانی ئابوری گەلەكەمان و گە ندەڵ و گەندەڵكاران کردوە، هیچ كاتێك سڵی لە وەرگرتنی هیچ هەڵوێستێكی بوێرانە نە كردۆتەوەو رون و ئاشكرا پەنجەی لە سەر برینەكان و ئێشو ئازار و دەردەسەریەکانی گەلەكەمان داناوە، واقیعبینانە نادادپەروەری و گەندەڵی و پێشیلکردنی یاسا لە لایەن دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی بە هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخە دەستنیشان کردوە، ئاشكرا هە ڵوێستی دروستی خۆی بەیان كردوە و بێ جیاوازی لە بەرەی مافخوراوان بووە.
ئەو کار و هەڵوێستە جوامێرانەی  بەشێك لە پەڕلەمانتارانی گۆڕان لە بەغدا دژ بە تاڵانبردنی نەوتی باشوری کوردستان و نەدانی موچەی فەرمانبەران كە لە بەغداوە دەنێردرێت بۆ ئەو پڕەنسیپانە دەگەڕێنەوە كە گۆڕانخوازانی  لە سەر پە روەردە كراون. 
ئەوەی چاوەڕوان نەكراو بوو هەڵوێست و بەیاننامە بێ شەرمەکەی بازنەی باڵای دەسەڵاتی گۆڕان بوو، کار و رەفتارێک کە جارێکی تر جەخت لە پاشەكشەیەكی گەورە لە کارنامە و پرەنسیپە رەسەنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەنەوە. زیادە بۆ ئەم واقیعە تاڵە زۆر شەرمنانە و ئابڕوبەرانە لە بری پشتیوانی كردن لە هەڵوێستی بوێر و دروستی پەرلەمانتارەكان كەوتونەتە كڕوزانەوە و پاساو هێنانەوە بۆ بە تاڵانبردنی نەوتی هەرێم و هەرزان فرۆشكردنی لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمەوە.  
لە سایەی بەشداریكردن  لە حكومەتێکی ئایندە نادیار و تەم و مژاوی و بە پاساوی  یەكڕیزی ناو ماڵی كورد و راکردن بە دوای سەرابی چاکسازی وەهمیدا لوتکەی دەسەڵاتی گۆڕان  خۆیان لە کار و هەڵوێستە بوێرانەکانی  پەرلەمانتارانمان لە بەغدا نەک دور رادەگرن، بەڵکو زۆر بێ شەرمانە دژیان دەوەستنەوە و هەرەشەی سزادانیان دەکەن. 
پڕۆگۆڕان وەك ڕەوتێكی چاكسازی ناو بزوتنەوەی گۆڕان داوا لە سەرجەم هەڵسوراوانی گۆڕان  لە وڵات و لە دەرەوە دەكات  كە بێنە سەرخەت بۆ تەنگ هەڵچنین بە بازنەی بەرپرسی دەسەڵاتی گۆڕان بۆ ئەوەی چیتر ڕێگەیان پێنەدرێت لەوە زیاتر گۆڕان  بەرەو هە ڵدێر و شکست ببەن و ڕێبازەكەی ڕەوانشاد  لەوە زیاتر بۆ خواست و مەبەستی كەسی و تایبەتیان بۆ بەدەستهێنانی پلە و پۆست و دەسکەوتی شەخسی توشی ڕۆچونی زیاتر بكەن.
تاكە ڕێگا لە بەردەممان بۆ پاراستنی گۆڕان هەڵوێستی ئاشکراو و دروستی هەڵسوراوان و گۆڕانخوازانە، نەک تەنها بۆ دانانی سنورێک بۆ هەڵوێست و رەفتاری نابەرپرسانەی دەسەڵاتدارانی گۆران، بەڵک بۆ 

سازدانی پڕۆژەیەکی گشتگیریش بۆ ئایندەیەکی شایستە بە بزوتنەوەی گۆڕان و چاكسازی و گۆرانکاری بنەرەتی ناو ماڵی خۆمان، چیتریش ڕێگە نەدەین لەوە زیاتر گۆڕان لە سەر دەستی بازنەی دەسەڵات ،لە هە ڵوێستە پاك و جوانە كانی دابشۆرێ.
     
      پرۆگۆڕان
٢١ی حوزەیرانی




PM:11:36:21/06/2019