بەهۆی هەڕەشەوە ئەمەریکا ٤٠٠ کەسی کۆمپانیا ئەمنییەکان لە عێراق دەگوێزێتەوە


ئاژانسی رۆیتەرز لە سێ سەرچاوەی سەربازی و ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمەریکا خۆیان ئامادە دەکەن  ٤٠٠ گرێبەستی سەربازی لە کۆمپانیاکانی " لوکهید مارتن"و " سالیبورت " لە بنکەیەکی سەربازی عێراق گوازنەوە.

ئاژانسەکە باس لەوە دەکات پلانێک هەیە بۆ گواستنەوەی ئەو ٤٠٠ کەسە بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەکانەوە.

ئەو گرێبەستە سەربازیانە لە بنکەی سەربازی " بەلەد" ن لە عێراق.

گواستنەوەکەیان کە شوێنەکەی ئاشکرا نییە بۆ دوو قۆناغ دەبێت.




AM:01:08:22/06/2019