فڕۆکەیەکی مەدەنی ئەمریکی کەوتە خوارەوە

ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2019 فڕۆکەیەکی مەدەنی ئەمریکی لە هاوای کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشیەیتدا پرێس رایگەیاند کە فڕۆکەکە لە ناوچەی نۆرس شوری سەر بە دورگەی ئۆواهۆ لە هاوای کەوتوەتە خوارەوە.

تیم ساکاهارا، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هاوای رایگەیاند کە هیچ رزگاربوویەک لە ئەنجامی تەقینەوەی فڕۆکەکە نەبوە کە سەر بە کۆمپانیای کینگ ئەیەرە و رووداوەکەش لە نزیک فڕۆکەخانەی دیلینگهام روویداوە.


PM:01:30:22/06/2019