بومەلەرزە لە سلێمانی و گەرمیان ڕویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە سنوری نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکانی سپی بومەلەرزەکە له‌ پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌ركووك و ناوچه‌ی گه‌رمیانیش هه‌ستی پێكراوه‌.

دەزگای ناوەندی جیهانی بۆ بوومەرزەزانی ( csem emsc) لە ڕاگەیەنراوێكدا، ڕایگەیاند" كاتژمێر 7:52 خولی ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 23ی حوزەیرانی 2019 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلە بەپێوەری ڕێختەر سەرپێڵی زەهاوی سەر سنوری نێوان عیراق و ئیرانی هەژاند".

ئەوەشخراوەتەروو، چەقی بوومەلەرزەكە 60 كم بووە لە دووری 16 كم لە سەرپێڵی زەهاو هەروەها 170 كم لە بەغدای پایتەخت و 95 كم لە پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دوور بووە.

هاوکات تا ئێستا هیچ زانییاریەک لەسەر زیانە ماددی و گیانیەکان ئاسکرا نەکراوە.





PM:08:04:23/06/2019