منداڵێکی سێ ساڵان دەست درێژی سێکسی دەکرێتە سەر

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ڕاهێنەرێک لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستدرێژی دەکاتە سەر کچێکی تەمەن 3 ساڵ و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر دەکرێت.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی 21ی حوزەیران، منداڵێكی تەمەن 3 ساڵ ڕەوانەی نەخۆشخانەی بۆکان کراوە کە بەڵگەکان باس لەوە دەکەن کە  دەستدرێژی کراوەتە سەر.

ئەوەشخراوەتەڕوو، باوک و دایکی ئەو کچە تەمەن سێ ساڵانە هەردووکیان نابیستن، سکاڵایان لەسەر ڕاهێنەری کچەکەیان تۆمار کردووە کە کچەکەیان ئازار داوە و دەستدرێژی کردووەتە سەری.

باس لەوەشکراوە، ناسنامەی ئەو پیاوە کە دەستدرێژی کردووەتە سەر ئەو کچە منداڵە " بابەک. م" خوێندکاری مێعماری یەکێک لە زانکۆکانی بۆکان ڕاگەیەندراوە کە هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزە ئەمنیەکان دەستبەسەر کراوە.


AM:09:44:24/06/2019