چوار وڵات بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دژ بە ئێران بڵاوکردەوە

چوار وڵات ل بەیاننامەیەکدا نیگەرانی خۆیان لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکە و ره‌فتاره‌كانی ئێران بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەربڕی.


لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، ئەمریکا و بەریتانیا لە بارەی بارودۆخی ناوچەکە نیگەرانی خۆیان لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکە و ره‌فتاره‌كانی ئێران بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە دەربڕی و، 
داوایان لە ئێران کردوو "کۆتایی بە گرژی و دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە بهێنێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و پێش سەردانەکەی رایگەیاند له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ هاوپەیمانێتیەك له‌ دژی ئێران پێکدەهێنن.

ئه‌مه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای نویی ئابووری به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئێراندا سه‌پاند، كه‌ سزاكانی ئه‌مجاره‌ په‌لی بۆ عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیشی هاوێشت.


PM:11:04:24/06/2019