" پارتی پرۆژەی نوێی بۆ کەرکوک هەیە "

لە کاتێکدا هەفتەیەک ماوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و یەکێتی داوا دەکات پارتی رەزامەندی لەسەر پارێزگارێکی یەکێتی بۆ کەرکوک بدات، میدیاکانی پارتی باس لە پرۆژەیەکی نوێی پارتی دەکەن بۆ ئەو شارە.

کوردستان ٢٤ کە نزیکە لە مەسرور بارزانی بلآویکردۆتەوە، پارتی پرۆژەیەكی بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك خستووه‌ته‌ڕوو کە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا هەنگاوەکانی ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکووك دەست پێدەکەن، سەرەتاش بە ئاسایکردنەوەی دۆخی ئەمنی دەست پێدەکەن، دواتر یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووك".

ئەو لە کاتێکدایە یەکێتی لەسەر ئاگرە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی بۆ پارێزگارێکی حیزبەکەیان بۆ ئەو شارە.

له‌مباره‌شه‌وه‌ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئەندامی لێژنەی ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکووک ئاشکرای دەکات، لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق، وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق و پێکهاتەکانی کەرکووك بە جیا گفتوگۆ هەیە، پێشبینیش دەکات لە ئایندەیەکی نزیكدا بگەنە رێککەوتن.




PM:11:53:24/06/2019