سبەینێ سێشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩، پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم بەمجۆرەی لای خوارەوە دەبن، کە گەرمترینیان لە کەرکوکە.
بەپێی ماڵپەڕی ئەکواوێزەر، کە ماڵپەڕێکی تایبەتمەندە بە کەش و هەوای ناوچە جیاوازەکانی جیهان و بارەگای سەرەکی لە ئەمریکایە، سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوەو بەرزترین پلەش لە پاریزگای کەرکوک تۆمار دەکرێت کە ٤٤ پلەی سەدییە.
هەر بەپێی ئەو ماڵپەرەی کەشوهەوا، پلەی گەرمانی سلێمانی ٤١ پلە، هەولێر ٤٢ پلە و لە دهۆک ٤٠ پلەی سەدی دەبێت.