ئەمریكا دوا هۆشداری دایە توركیا

نێردەی ئەمریكا لەناتۆ، دوا هۆشداری دایە توركیا، گەر بێتوو سیستمی ئێس 400 دژە فڕین لەروسیا بكڕن ئەوە فڕۆكەی ئێف 35 لەدەستدەدەن.

كیی بیلی، نێردەی ئەمریكا، رایگەیاندوە ئەمریكا بەهیچ شێوەیەك رێگە بە فڕین و كڕینی فڕۆكەی ئێف 35ی ئەمریكی بە توركیا نادات.

بیلی دەڵێت "ئێمە ناتوانین بەبوونی سیستمی موشەكی روسی فڕۆكەكانمان بێ كەڵك بكەین و بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدانین".



ئه‌م بابه‌ته ‌1200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:53:25/06/2019