به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای له شاروشارۆچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌و هەروەها شەپۆلێکی گەرماش ڕوو لە عێراق و چەند ناوچەیەکی دیکەش دەکات لەچەند ڕۆژی داهاتوودا.
سادق عه‌تیه، شاره‌زا و پێشبینیكاری كه‌شوهه‌وا له ڕایگەیاند" عێراق شه‌پۆلێكی گه‌رمای (پێوانه‌یه) روو له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق شه‌پۆله‌كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا و ئه‌وروپاش ده‌گرێته‌وه".
هاوکات به‌هه‌مان شێوه ناوه‌ڕاست و رۆژئاوای ئه‌وروپا له چاوه‌ڕوانی توندترین شه‌پۆلی گه‌رمان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی كه‌شناسی، بەرزترین پلەكانی گەرما لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بۆ رۆژی سێشەممە، 2019.6.25 له قه‌زای خانه‌قین تۆماركراوه و نزمتریش پله‌ی گه‌رماش له حاجی ئۆمه‌ران بووه.