پارتی دوو بەڕێوبەری گشتیی نوێ‌ لەسەرۆكایەتی هەرێم دادەنێت و ئەوانەی یەكێتیش خانەنشین دەكات

کادیریکی پیشکەوتوەەی یەکیتی ڕایگەیاند، پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارەیەك بەڕێوبەری گشتیی نوێ‌ لەسەرۆكایەتی هەرێم دادەنێت و ئەوانەی یەكێتیش خانەنشین دەكات

سەرتیپ جەوهەر کادیری پیشکەوتوی یەکێتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە نوسینیکدا ئاماژە بەوە دەکات، پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارەیەك بەڕێوبەری گشتیی نوێ‌ لەسەرۆكایەتی هەرێم دادەنێت، لەكاتێكدا هەموو فەرمانبەرانی یەكێتی لەو سەرۆكایەتییە گوێزرانەوە بۆ فەرمانگەو وەزارەتە جیاوازەكان و دوو بەڕێوبەری گشتیش كە یەكێتی بوون رەوانەی خانەنشینی كراون.

دەشڵیت، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن لەماوەی چەند رۆژی رابردوو پارتی چەند فەرمانبەرێكی خۆی پلە بەرزكردۆتەوە بۆ بەڕێوبەرێ گشتیی و لەسەرۆكایەتی هەرێم و دایمەزراندوون، بەناوەكانی (ج. ش. م) (ر. م). ئەمە لەكاتێكدایە هەر ئەنجومەنی وەزیران لە 15 مانگ فەرمانێكی دەركردووە كە پلە بەرزكردنەوەو گۆڕان لەپلەی وەزیفی فەرمانبەران قانونی نین.

لە درێژەی نوسینەکەیدا سەرتیپ جەوهەر ڕاسیگەیاند" هەروەك جوان جەودەت كە بەڕێوبەری گشتییە، پۆستێكی بۆخۆی داتاشیوە بەناوی جێگری سەرۆكی دیموان بەوەكالەت كە نەلەقانون و نە لەهەیكەلی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە".

لە کۆتایشدا دەڵیت" ئەمە لەكاتێكدایە كە ئێستا حكومەت كار بەڕێكەرەو دەسەڵاتی دامەزراندنی پلەی تایبەتی نییە".


AM:12:20:26/06/2019