حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی بڕی ١٧ ملیار دیناری بۆ خەرجی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیان سیاسی دەرکرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە بەراوری رۆژی ٢٥ی ٦ی ٢٠١٩ لەسەرە تیایدا هاتووە " بڕیار دراوە بە خەرجکردنی بڕی زیاتر لە ١٧ ملیار و ٣٠٦ ملیۆن دینار، وەک کرێی خوێندن و دەرماڵەی هاتوچۆ و نیشتەجێبوونی کوڕ و کچی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی".
لەو نووسراوەدا هاتووە ئەو بڕە پارەیە دەدرێت بەو یەکێک لە منداڵەکانی ئەو توێژە کە لە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە ئەهلی و حکوومییەکان دەخوێنن، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧ - ٢٠١٨.