به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە زیادبونی بەکارهێنەرانی مادە هۆشبەرەکان کردوە لە هەرێمی کوردستان.
عه‌مید جه‌لال ئه‌مین به‌گ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند"له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون به‌فه‌رمانی دادوه‌ر،١٦٠ كه‌سن كه زۆرێكیان ته‌مه‌نیان له‌خوار ١٨ ساڵه‌وه‌یه‌و ژنانیشی تێكه‌وتوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان ئەوەشی خستە ڕوو"هه‌ستده‌كه‌ین به‌پیلان ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بۆ نمونه ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ٥٠٠كیلۆ هێرۆیین له‌زاخۆو سۆران و مێرگه‌سۆر مه‌ترسیداره، چونكه ئه‌وه ڕێژه‌یه‌كی زۆره‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه ببین به‌ترانزێت و به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕێت".
لە بارەی هێرشکردنە سەریان لەلایەن بازرگانەکانەوە عەمید جه‌لال ئه‌مین به‌گ وتی "چه‌ندجارێك كاتێك چوینه بازرگانان ده‌ستگیربكه‌ین، به‌چه‌ك ته‌قه‌مان لێده‌كه‌ن و ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه، به‌مجۆره بڕوات ئه‌وانه ده‌بنه مافیا‌و دواتریش چاره‌سه‌رناكرێت". لەبارەی مەترسیەکی گەورە لەسەر پەروەردە ئەوەی خستە ڕوو "زۆرێك له‌بازرگانه‌كان هه‌وڵیانداوه ماده هۆشبه‌ره‌كان ببه‌نه ناو ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان، بۆ نمونه هه‌وڵیانداوه بچنه ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیه‌كان، به‌ڵام ڕێگریمان كردوه‌و ده‌ستگیرمان كردون".
لەبارەی بەکارهێنانی ماددەیەکی مەترسیداریشەوە ڕایگەیاند "ئێستا ماده‌یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه پێی ده‌وترێت (شیشه) ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره‌و ئاسانیش ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌كارهێنه‌رانیشی شێت ده‌بن و ته‌قه ده‌كه‌ن و ده‌بنه تێكده‌ر، زۆرێك له‌وانه‌ی تاوانیان ئه‌نجامداوه ماده‌ی شیشه‌یان به‌كارهێناوه". به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی داوایەکی ئاراستەی خێزانەکان کرد "ئاگاداری دایكان و باوكان ده‌كه‌ینه‌وه بزانن هاوڕێكانیان كێن و بۆچی دره‌نگ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، پاره‌كانیان چۆن خه‌رجده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت منداڵی 15 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه".