دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن سەردار كەركوكی لە یەكێك بەرنامەكانی رادیۆی نەورۆزدا ڕایگەیاند،کە بارودۆخی زیاد ئەسعەد تێکچوە و دۆخی دەرونی تەواو نییە، خانمە هونەرمەند کەژێ هاوتا،برازای هونەرمەند زیاد ئەسعەد لە ستۆری ئنیستاگرامی خۆی گۆرانیەکی شادی مامی دەڵێتەوە.
کەژی هاوتا تەمەنی 19 ساڵەو له دایكبووی شاری ههولێره، کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئهسعهدە، لهدوای ئهوهی توانی له تهمهنێكی بچووكهوه به دهنگه خۆشهكهی ناوبانگ پهیدا بكات، لە ئیستادا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە.