داوادەکرێت حکومەتی عێراق بەبڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەکردنی هێلكەدا بچێتەوە

قایمقامی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی كاربۆ یەکسانکردەوە نرخی هێلکە دەکەن لە بازاڕەکانی هەریمدا.

ئەمڕۆ چوارشەمە 26ی حوزەیران، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ ڕزگار حەمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی كۆبووەوە و تاوتوێی هاوردەکردنی ئەوبەرهەمانەیانکرد کە دێنە هەرێمەوە.

جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی باسی لەوەشکرد، پێشنیارێک ئاڕاستەی حكومەتی عیراق دەکەین کە بەبڕیاری قەدەغەكردنی هێلكەدا بچێتەوە، چونكە بەدواداچوونێكی وردی بۆ نەكراوە،ئەمەش بوەتە هۆکارێک بۆ بەرزبونەوەی نرخی هێلكە لەبازاڕدا، بۆیە پێشنیار دەكەین بۆ مانگی تەمموز بڕی ١٥ ملیۆن هێلكە هاوردە بكرێت.

ڕاشیگەیاند" بڕی ئەو بەروبومانەی لە مانگی تەمموز هاوردە دەكرێن بریتییە لە ٨٠٠ تۆن ماسی، ٢٥٠ تۆن مریشكی بەستوو بەپێی پشكنینی تەندروستی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ١٠ هەزار سەر ئاژەڵی زیندوو".


PM:04:16:26/06/2019