ئەم فۆڕمە بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە پڕدەكرێتەوە

پەروەردەی سلێمانی تایبەتە بە قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تەكسی فۆڕمێکی دیکە بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی پلە (6 - 1) پڕدەكاتەوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور، كە ئەمڕۆ 27ی 6ی 2019، ئاراستەی دیوانی پەروەردەو سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كراوە تێیدا هاتووە كە ئاماژە بەنوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، تایبەت بەقەدەغەكردنی كاری شۆفێری تەكسی بۆ فەرمانبەرانی شارستانی، داوا دەكەین فۆڕمی ژمارە 2 پڕبكەنەوە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانی پلە (6-1) فۆڕمەكە پڕبكەنەوە بەنێرو مێ و گرێبەستەكانیش ناگرێتەوە، ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەش لەمۆڵەتدان بەنوسراو ئاگادارمان بكەنەوە، دوا وادەش  بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەكان 1ی 7ی 2019 دەبێت.



PM:05:11:27/06/2019