ناوەندی دەرەوەی یەکێتی داوای بەستنی کۆنگرە دەکەن

ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، داوای بەستنی کۆنگرە دەکەن دواخستنیشی  دەبیتە هۆی دروستبوونی گرفتی زیاتری ناوخۆی.

 ناوەندی دەرەوەی یەکێتی لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە" لەکۆبوونەوەکەی ناوەندی دەرەوەو ئەنجومەنی ناوەند و پێشمەرگە دێرینەکان پێویستی پابه‌ندبوونی یه‌كێتی به‌ دیموكراسیه‌تی ناوخۆو به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌ دیموكراسییه‌كان له‌سه‌رو هه‌مووانیشه‌وه‌ به‌ستنی كۆنگره‌ دوپاتكرده‌وه‌، كه‌ ئێستا بۆته‌ خواستێكی گشتی‌و ته‌واوی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ له‌پێناو به‌ستنیدا فشارو چالاكی هه‌مه‌ جۆریان ده‌ست پێكردووه".

تەئکیدیشیان کردۆتەوە، هه‌ر چه‌شنه‌ دواخستنێكی تری كۆنگره‌، له‌وه‌ زیاتر گرفت‌و كێشه‌ی ناوخۆیی زیاد ده‌كات‌و وێنه‌ی یه‌كێتیش له‌نێو كۆڕو كۆمه‌ڵه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌و هێزه‌ چه‌پ‌و دیموكراسییه‌كانی جیهان ناشیرین ده‌كات، بۆ ئەو مەبەستەش داوایانکردوە له‌ نزیكترین واده‌دا رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ ده‌ستنیشان بكرێت.



AM:11:58:28/06/2019