لە ولآتی ئیسپانیا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ گیانی له‌ده‌ستداو ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنه له ئه‌وروپا به‌هۆی گه‌رماوه.
ئاژانسی فرانس پرێس ( دەنگوباسی فەرەنسا ) بڵاویكرده‌وه" ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی حوزەیران بەهۆی گەرماوە ئه‌و گه‌نجه ئیسپانییه له شاری قورتوبه به‌هۆی گەرماوە گێژ بووه‌و كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی و پاش کەمێک گیانی لەدەستداوە".
ئاژانسەکە بلآویکردەوە حكومه‌تی ئیسپانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه " دوای ئەوەی گه‌نجە بەهۆی گەرماوە کەوتووە، به په‌له مه‌ساجی سروشتی دڵی بۆ كراوه، به‌ڵام سوودی نه‌بووه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه".
شه‌پۆلێكی گه‌رما ئیسپانیای گرتووه‌ته‌وه‌و پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 40 پله، پێشبینی ده‌كرێت تاوه‌كوو رۆژی شه‌ممه 29ی ته‌مموز ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه به‌رده‌وام بێت.
ئەوە ماوەیەکی زۆرە یەکەم جارە پلەی گەرمای ئەورپا بەتایبەتی فەرەنسا و ئیسپانیا بگاتە سەرو ٤٠ پلەوە.