ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی تایبه‌ت ژماره 1973BAGHDA00452_b
ئاماده‌کراو له 26 ئۆگۆستی 1973
ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی فه‌رمی
له عێراق - به‌غداد بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / ئێران ته‌هران / لوبنان به‌یروت / روسیا مۆسکۆ / وه‌زیری ده‌ره‌وه / تورکیا ئه‌نقه‌ره
بابه‌ت: تێکچونی په‌یوه‌ندیه‌کانی حکومه‌تی عێراق و کورده‌کان
1.په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان حکومه‌تی عێراق و کورده‌کان تابێت خراپتر ده‌بن، حکومه‌تی عێراق له 23 ئۆگۆست رایگه‌یاند که سێ که‌س (به‌بێ هیچ گومانێک کوردن) له 20 ئۆگۆست به‌تۆمه‌تی کارکردن بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ئێران ئیعدام کراون. پارتی دیموکراتی کوردستان به‌رامبه‌ر به ئیعدامکردنهکه پرۆتێستی کردوه. راپۆرته‌کان باس له پێکدادان له ده‌وروبه‌ری 18 ئۆگۆست له خانه‌قین ده‌که‌ن و تێیدا 2 سه‌رباز و 10 کورد کوژراون. روداوێکی خه‌ستی تر له سنجار نزیک له سنوری سوریا رویداوه. له ئاکامی ئه‌م روداوه هه‌مو قه‌زا و ناحیه کوردنشینه‌کان له رۆژی 24 ئۆگۆست له سه‌عات 5 به‌یانی تا 5 پاشنیوه‌رۆ مانیان گرت دژ به " هێرشی تێرۆریستانه بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سنجار له لایه‌ن حکه‌مه‌ته‌وه و چه‌ندین قوربانی لێکه‌وتۆته‌وه". رۆژنامه‌ی التێ‌خی له ژماره‌ی رۆژی 26 ئۆگۆست ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌ی کردوه.
2.مولحه‌قی تورکی له 23 ئۆگۆست پێی وتم قورسترین روداو رۆژی 17 ئۆگۆست رویدا، کاتێک هێزێکی کوردی په‌لاماری چه‌ند لایه‌نێکی فه‌رمیان له گوندی 17 ته‌موز دا. ئه‌م گونده 25 کیلۆمه‌تر له که‌رکوک دوره، له‌و هێرشه‌دا که‌لاشینکۆف و مهدفهعیه به‌کار هێنراون. گونده‌که تازه دروست کراوه و به عه‌ره‌ب ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه، وه‌ک هه‌وڵێکی حکومه‌تی عێراق بۆ زیادکردنی ژماره‌ی دانیشتوانی عه‌ره‌ب له ناوچه‌ی که‌رکوک..... تاد. حکومه‌ت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌تالیۆنێکی هێزه‌کانی و 20 ده‌بابه‌ی بۆ ناوچه‌که ره‌وانه کرد و رێگای که‌رکوک – به‌غدادیان له شه‌ودا داخست.
LOWRIE بۆ به‌کارهێنانی فه‌رمی سنوردار
1974
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره 1974BAGHDA00066_b
ئاماده‌کراو له رۆژی یه‌ک شه‌ممه رێکه‌وتی 3 شوبات 1974
له به‌غداد بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه، ته‌هران، به‌یروت، مۆسکۆ، ئه‌نقه‌ره
بابه‌ت: دانوستانه‌کان بۆ ئۆتۆنۆمی کوردی
1. رژێمی به‌عس به‌توندی پابه‌نده بهجێبهجیکردنی به‌ڵێنی ئۆتۆنۆمی بۆ کورده‌کان له 11 ئازاری 1974 دا. له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا کۆنسێپتی ئۆتۆنۆمی هه‌ر دو لا تا ئه‌م ساته‌ش زۆر له یه‌کتر دورن. پێشنیازی پارتی دیموکراتی کوردستان له مایسی 1973 یه‌کسه‌ر له لایه‌ن به‌عسه‌وه ره‌تکراوه‌ته‌وه چونکه له سه‌ربه‌خۆییه‌وه نزیکه. پێشنیازی به‌عس له کۆتایی مانگی کانونی یه‌که‌م به پارتی دراوه. هه‌رچه‌نده پێشنیازه‌که‌ی به‌عس جیاوازی زۆری له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتیدا هه‌یه، به‌ڵام پارتی رازیبوه وه‌ک زه‌مینه‌یه‌ک بۆ دانوستان به‌کاری بهێنێت. شاندی پارتی به‌سه‌رۆکایه‌تی سکرتیرهکهی، حبیب محمد کریم، له 15 کانونی دوه‌م گه‌یشتنه به‌غداد و دانوستان رۆژی داوتر له گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌ی نیشتمانی (به‌عس و پارتی کۆمێنیستی عێراق) ده‌ستی پێ‌کرد.
2. پارتی له ژێر فشارێکی زۆردایه تا کۆنسێپتی به‌عس بۆ ئۆتۆنۆمی په‌سند بکات و بێته ناو به‌ره‌ی نیشتمانیه‌وه. رژێم هه‌ر دو چه‌مکی (پاداشت و سزا) به‌کار ده‌هێنێت. رژێم کۆمۆنیسته‌کانی له پارێزگای سلێمانی چه‌کدار کردوه و به‌رده‌وام فشاری سه‌ربازی ده‌خاته سه‌ر گونده کورده‌کانی سلێمانی و ناوچه جێناکۆکان له ده‌وروبه‌ری که‌رکوک. رژێم هۆشداری داوه‌ته پارتی که ئه‌و ته‌نها حزب نیه نوێنه‌رایه‌تی کورد بکات. له هه‌مان کاتیش‌دا رژێم پرۆگرامی وه‌به‌رهێنانی هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی دارشتوه و به‌ڵێنی پشکی کوردی له گه‌شه‌کردنی ئابوری چاوه‌روانکراودا داوه. هه‌روه‌ها بێگومان رژێم به‌خشینه‌وه‌ی راسته‌وخۆی پاره‌ش به‌کار ده‌هێنێت.
3. ده‌رده‌که‌وێت یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و پارتی کۆمێنیستی عێراق له‌م بابه‌ته‌دا به‌توندی پشتگیری رژێم ده‌که‌ن. بێجگه له کۆمێنته‌کانی رادیۆی مۆسکۆ که داوا له پارتی ده‌کات پێشنیازی ئۆتۆنۆمی و به‌ره‌ی نیشتمانی په‌سند بکات، سکرتێری گشتی پارتی کۆمێنیستی سوریا، خالد به‌کداش، حزبی توده، پارته کۆمێنیستهکانی لوبنان و ئوردون، هه‌مویان نامه‌یان بۆ پارتی و بارزانی ناردوه و تێیاندا ره‌خنه له پارتی ده‌گرن له سه‌ر شه‌رکردنی دژ به‌کۆمۆنیسته‌کان و نه‌هاتنی بۆ ناو به‌ره‌ی نیشتمانیه‌وه.
4. باڵیۆزی تورکیا، CUHRUK ، خاڵه بنه‌ره‌تیه‌کانی جیاوازی له دانوستانه‌کانی ئێستای پێوتم، خاڵه‌کان بریتین له سنوره‌کان و سه‌رژمێری هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ناوه‌ند به‌سه‌ر سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی و مافی دامه‌زراندنی کارمه‌نده لۆکاڵیه‌کان بهپۆلیسیشهوه.
5، کۆمێنت: پێناچیت جیاوازیه‌کانی نێوان هه‌ر دو لا له واده‌ی خۆیدا له مانگی ئازار چاره بکرێن بۆ ئه‌نجامدانی دوا رێکه‌وتن، ده‌رده‌که‌وێت پێگه‌ی رژێم به‌هێزتر ده‌بێت. هه‌ر دو باڵیۆزی میسر و سۆڤیه‌ت له‌و باوه‌ره‌دان تا دێت که‌سایه‌تی زیاتر له ناو پارتیدا ده‌یانه‌وێت به کۆنسێپتی به‌عس بۆ ئۆتۆنۆمی کێشه‌که چاره بکرێت. بارزانی، ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت، قه‌ناعه‌تی بهنیهتپاکی به‌عس نه‌هێناوه. لایه‌نێکی مه‌ترسیداری دۆخی ئێستا داوای به‌هێزی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و پارتی کۆمێنیستی عێراقه له کورده‌کان بۆ سازشکردن، چونکه کۆمێنیستهکان له‌و باوه‌ره‌دان – وه‌ک ئه‌ندامی به‌ره‌ی نیشتمانی – له‌و پێگه‌یه‌دان که کاریگه‌ری خۆیان به‌هێزتر بکه‌ن له بری ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت کێشه بۆ به‌عس دروست بکه‌ن.....
LOWRIE نهێنی.