ئەمشەو خۆپیشاندانی دانیشتووانی بەسڕە بۆ داواكردنی خزمەتگوزارییەكان دەستی پێكردەوە و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.
میدیا عێراقێەکان بڵاویانكردەوە كە سەدان هاوڵاتی بەمەبەستی داواكردنی دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لە ناوەندی شارەكەدا خۆپیشاندانیان كرد.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە بەشێك لە خۆپیشاندەرەكان بەرەو ماڵی سەباح بەزونی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە چوون و هەوڵیاندا هەڵبكوتنە سەر ماڵەكە.
هاوکات بگوێرەی زانیاریەکان هێزە ئەمنییەكان تەقە لە خۆپیشاندەران دەكەن و دەنگی تەقە دەبیسترێت، بەڵام زانیاری دەربارەی ئەگەر كوژران یان برینداربوونی خۆپیشاندەران بڵاونەكراوەتەوە.