‌قائیمقامی سلێمانی: سەتڵی ڕەنگاوڕەنگی دوکانی ماستفرۆشەکانی قەدەغەکرد

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەكردنی بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاورەنگی بۆ ماست و خواردەمەنی قەدەغەكردووە، ماوەیەكیشی بۆ دیاریكردن كە پابەندبن بە بڕیارەكەوە.

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە،  ئاشكرایكردوە، بەهۆی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنمایەكانی كاركردن بەتایبەت تەندروستی، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوه دوكانی ماستفرۆشی چیمەن لە شەقامی مەولەوی دادەخرێت، كە بڕێكی زۆر ماستی خراپبووی لە سەتڵی رەنگاورەنگی قەدەغەكراوە عەمباركردووە بۆ ساخكردنەوەی بەسەر هاوڵاتیاندا.

باسی لەوەشکردووە، بەهۆی هەبوونی زیانی تەندروستی بۆسەر لەشی مرۆڤ و دوبارە بەكارهێنانەوەی وەك مەوادی سەرەتایی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی بەكارهێنانی سەتڵی رەنگاورەنگی بۆ ماست و خواردەمەنی قەدەغەكردووە، ماوەیەكیشی بۆ دیاریكردن كە پابەندبن بە بڕیارەكەوە بە پێچەوانەوە سەرپێچیكاران روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای كۆتایی هاتنی مۆڵەتە دیاریكراوەكە، ئەمڕۆ شەممە 2019.6.29 لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ سەردانی دوكانی ماستفرۆشەكانی  دەستپێكردووە كە دەست بەسەر سەتڵی ماستی رەنگاورەنگدا دەگرن، ژمارەیەك دوكان لە شەقامی مەولەوی بەهۆی سەرپێچیانەوە دەست بەسەر سەتڵە رەنگاورەنگ و ماستەكەی ناویدا گیراوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواویان لەناوبراوە و خاوەنەكانیشان روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.

ئاشکراشیکردووە، یەكێك لە دوكانی ماستفرۆشەكان، بەهۆی سەرپێچی لە رێنماییە تەندروستیەكان و هەبونی بڕێكی زۆر ماستی خراپبوو لە سەتڵێ رەنگاو رەنگدا و فرۆشتنی بە هاوڵاتیان، دوكانەكەی دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداری هەموو ئەو شوێنانە دەکەن کە كاری شیرەمەنی و ماستفرۆشتن دەكەن، دەكاتەوە ئەو كاتەی بۆمۆڵەت داواتانكردبوو كۆتایی هاتووە، بۆیە پێویستە پابەندبن بەو مەرج و رێنماییانەی بۆتان دیاریكراوە بە پێچەوانەوە شوێنەكە و خاوەنەكانیشیان روبەوری رێكاری یاسایی دەكرێنەوە. 



PM:02:58:29/06/2019