ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی ژماره1974BAGHDA00280_b
ئاماده‌کراو له رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 1 مایس 1974
له به‌غداد بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه، باڵیۆزخانه‌کانی ئه‌مریکا له: میسر، ئێران، ئیسرائیڵ، ئوردون، کوێت، لوبنان، روسیا، سعودیه، سوریا، تورکیا، به‌ریتانیا.
بابه‌ت: ستراتیژیه‌تی به‌عس دژ به بارزانی
2. له 25 نیسان جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆرش، سه‌دام حسێن، وتارێکی له کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوانی به‌ره‌ی نیشتمانی پێشکه‌ش کرد و جه‌ختی کرده‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی جێبه‌جێکردنی یاسای ئۆتۆنۆمی بۆ کورده‌کان به‌خێرایی به‌رێوه ده‌چێت..... داوای له کارمه‌ندانی به‌ره کرد بۆ هه‌مو کوردێکی رونبکه‌نه‌وه که رژێم بارزانی له‌ناو ده‌بات و " ده‌بێت بارزانی پێشئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت ئاڵای سپی به‌رز بکاته‌وه". سه‌دام وتیشی " بێگومان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جارێکی تر دانوستان له گه‌ڵ بارزانیدا ناکرێت". سه‌دام راشیگه‌یاند گه‌مارۆی ئابوری ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بارزانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
3. هه‌مان رۆژ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆرش بریاریدا ماوه‌ی لێبوردن بۆ ئه‌و کارمه‌ند و سه‌ربازه کوردانه‌ی چونه‌ت پاڵ بارزانی بۆ 30 رۆژی تر درێژ بکاته‌وه.... زیاده بۆ ئه‌مانه‌ش هه‌واڵ و چالاکیه‌کانی جێگری نوێی سه‌رۆک کۆمار و پێنج وه‌زیر، هه‌مویان کوردن، به‌خه‌ستی له میدیاکاندا باس ده‌کرێن. ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی پاشکۆی حکومه‌ت ده‌کڕیت و چاوه‌روان ده‌کرێت دوای کۆنگره‌که بچنه ناو به‌ره‌ی نیشتمانییه‌وه
4. میدیا هێج باسێک له پێکدادان نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌پشتگیری میلیشیاکانی کۆمینیسته کورده‌کان ( رادیۆی ده‌نگی کوردستان به جاش ناویان ده‌بات) ناکات. ئه‌و زانیاریانه‌ی تا 1 مایس له به‌غداد له به‌رده‌ستدان ئاماژه ده‌که‌ن به‌وه‌ی پاش سوککردنی قورسایی شهر له زاخۆ هێزی ئاسمانی عێراق به‌کار ده‌هێنرێت دژ به گونده‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی چاوه‌روانی کێشه‌ی قورسیان لێده‌کرێت، وه‌ک سێکۆشه‌ی سلێمانی – خانه‌قین – که‌رکوک.
5. سه‌رۆک کۆمار، به‌کر، له پراکتیکدا هیچ شتێکی ده‌رباری کێشه‌ی کورد نه‌وتوه، کارمه‌ندێکی باڵیۆزخانه‌ی هیند، NAIRAM ، ئه‌م بێده‌نگیه وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ جیاوازی سیاسی نێوان به‌کر و سه‌دام لێکده‌داته‌وه، سه‌دام که ئه‌ندازیاری سیاسه‌تی ئێستایه.
باڵیۆزی جه‌زائیر، ساعدی، پشتراستی کرده‌وه که به‌کر سیاسه‌تێکی سه‌ربازی توندتری له‌وه‌ی سه‌دام پێ باشتره، به‌ڵام نایه‌وێت لێکترازان نێوانیان دروست بێت.
ساعدی وتی که سیاسه‌تی ئه‌مرۆ کاریگه‌ری زۆری به‌کری له سه‌ره و ته‌نها هۆکار که به‌کر قسه‌ی نه‌کردوه خراپی باری تهندروستیهتی. باڵیۆزی جه‌زائیر وتی له سێداره‌دانی 11 کورد له 14 نیسان له هه‌ولێر که به‌دوایدا کورده‌کان له 21 نیسان 19 سه‌ربازی عێراقیان له سێداره دا نمونه‌یه‌که بۆ جیاوازی نێوان مه‌مه‌ڵه‌کردنی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی. سه‌دام هه‌وڵی دا ئیعدامکردنهکان رابگرێت، به‌ڵام له‌و کاته‌دا ده‌زگاکان له هه‌ولێر له سێداره‌یان دابون.... تاد.
6. کۆمێنت: ئه‌گه‌ر روداوه‌کان، له سه‌ره‌وه باس کراون، راست بن، نمونه‌ی باشن بۆ جۆرێک له تێکچونی خه‌ستی دۆخه‌که که ده‌بێته هۆکاری هێرشیکی به‌رفراوان، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق راشکاوانه ته‌حه‌فوزی خۆی راگه‌یاندوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ته‌نها پێره‌وی چاره‌ی سه‌ربازی بکات. ئه‌گه‌ر سه‌دام حسن بتوانێت کۆنترۆڵی سه‌بازی بپارێزێت ئه‌وا ئه‌و بێگومان پێی باشه کۆتایی به‌گه‌مارۆی ئابوری بهێنێت. فشاری سه‌ربازی و به‌ڵێنی خۆشگوزه‌رانی بۆ کورده‌کانی دژ به بارزانی پێویستیان به چه‌ند مانگێکه تا ئاکامی لێبکه‌وێته‌وه. بهرهچاوکردن هێرشه‌کانی ئێستای کورده‌کان بۆ سه‌ر ده‌زگا نه‌وتیه‌کان که‌رکوک و ته‌قینه‌وه له به‌غداد له‌وانه‌یه سه‌دام ناچار بکرێت په‌نا بۆ چاره‌ی سه‌ربازی ببات. ته‌نیا رۆشنایی له‌م وێنه ره‌شه‌دا ئه‌و راستیه‌یه که سه‌دام له وتاره‌که‌ی 25 نیساندا تۆمه‌تبارکردنی ئه‌مریکای بۆ یارمه‌تیدانی بارزانی دوباره نه‌کرده‌وه
LOWRIE نهێنی.
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره1974TABRIZ00007_b
ئاماده‌کراو له رۆژی یه‌ک شه‌ممه رێکه‌وتی 9 حوزه‌یران 1974
له کۆمسۆڵگهری ئه‌مریکا – ته‌برێز بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه، کۆنسۆڵگه‌ری خۆرمشههر، ته‌هران، به‌غداد، به‌یروت، ئه‌ده‌نه، ئه‌نقه‌ره
بابه‌ت: شه‌ری کورد له عێراق – رۆڵی ئێران
کورته‌یه‌ک: سیاسه‌تی حکومه‌تی عێراق بۆ چۆک دانان به مه‌لا مسته‌فا به‌رێگه‌ی گه‌مارۆی ئابوری و هێرشی ئاسمانیه‌وه به‌ته‌واوی شکست ده‌هێنێت. ئه‌م ده‌رئه‌نجامه ئاکامی چاودێری و زانیاری ورد و راسته‌وخۆی ئێرانیه‌کانه. ئه‌و کوردانه‌ی شه‌رکه‌ر نێن به‌ره‌و ئێران ده‌چن، ته‌جهیزاتی ئێرانی و چه‌ند جۆره چه‌کێک بۆ کوردستانی عێراق ده‌برێن. ئه‌مانه ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌کیه‌کانی جێگری کۆنسوڵه له سه‌ردانی بۆ ناوچه‌ی سنوری ئێران و عێراق له 4 تا 6 حوزه‌یران. کۆتایی کورته‌که
چاودێریه گشتیه‌کان: عێراق گه‌مارۆدانی ئابوری ناوچه‌ی کوردی راگه‌یاندوه. نابێت که‌س وه‌همی ئه‌وه بکات که سنوری ئێران وه‌ک بێژنگ وایه، به‌ڵکو سنورێکی کراوه‌ی کۆنترۆڵکراوه. هۆتێله‌کان له ره‌زائیه و مه‌هاباد و سه‌رده‌شت و له شوێنه‌کانی تری پارێزگای ئازربایجانی خۆرئاوا به‌هه‌وادارانی بارزانی پر بون. خاوه‌ن هوتێله‌کان و بازرگانه‌کانی بازار و که‌سانی تر ده‌لێن کورده‌کانی عێراق پاره‌ی باشیان پێیه و ده‌ستیشیان بڵاوه...... تاد.
ورده‌کاری زیاتر له سه‌ر شه‌ره‌که و یارمه‌تی ئێرانی له لایه‌ن ژه‌نه‌راڵ ئۆتمیشی، به‌رپرسی حکومی سه‌رده‌شت، دراوه. به‌پێی قسه‌کانی بریاری عێراق بۆ بۆردومانکردنی خه‌ستی ناوچه‌ی کوردی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره بو.خوێندنگا و نه‌خۆشخانه و ماڵی خه‌ڵکی وێران کراون، کیڵگه‌کان به‌ناپاڵم لێدراو ن، زۆربه‌ی خێزانه‌کان که‌س و کار و دۆستیان له ده‌ست داوه. ئاکامه‌که‌ی خه‌ڵکی خوێندکار و دانیشتوانی شاره‌کان له گه‌ڵ بارزانیدا یه‌کیان گرتوه و له‌ئێستادا ئه‌وان له کوردستان رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه.
بۆ پاراستنی خێزانه‌کانیان ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌وانه‌ی شه‌رکه‌ر نین رو له ئێران ده‌که‌ن.... له دوای سه‌ردانی ئه‌م کۆنسۆڵگهریه مانگێک له مه‌وپێش کامپێکی په‌ناهه‌نده بۆ زیاتر له 1.000 که‌س له سه‌رده‌شت دروست کراوه. ژه‌نه‌راڵ ئۆتمیش رایگه‌یاند که دو کامپی گه‌وره، هه‌ر یه‌ک بۆ 7.000-8.000 که‌س نزیک خانه و ره‌زائیه دروست کراون. حکومه‌تی ئێران خۆراکی پێویست و جلوبه‌رگ به‌خه‌ڵکه‌که ده‌دات...
به‌وته‌ی ژه‌نه‌راڵ ئۆتمیش شه‌ره‌کان له چه‌ند هه‌فته‌ی دواییدا خاوبونه‌ته‌وه، سوپای عێراق هه‌مو شاره گه‌وره‌کانی گرتوه و .. هێزه‌کانی بارزانیش لوتکه‌ی چیاکان و ده‌وروبه‌ری شاره‌کانیان کۆنترۆڵ کردوه، وه‌ک له سلێمانی، به‌دوری 1-2 کیلۆمه‌تریان به‌ده‌سته‌وه‌یه. عێراقیه‌کان شه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی هێڵه‌کانی خۆیان ناسورێنهوه. رێگه‌کان بۆ کۆنڤۆی گه‌وره کراوه‌ن و به‌ته‌واویش ئارام نین. تا ئه‌م ساته زۆربه‌ی قوربانیه‌کانی کورد به‌هۆی هێرشه ئاسمانیه‌کانه‌وه بوه. ئۆتمیش وتی کورده‌کان له دوا سێ هه‌فته‌دا چه‌کی دژ بهفرۆکهیان وه‌رگرتوه، ئیدیعای کرد که جۆر و ژماره‌یان نازانێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه وتی ئێرانیه‌کان ئه‌و چه‌کانه‌یان پێداون.
ژه‌نه‌راڵ ئۆتمیش وتی چه‌کی دژ به فرۆکه جه‌نگیه‌کان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی عێراقیه‌کان له به‌رزاییه‌وه بۆردومانه‌کان ئه‌نجام بده‌ن و له ئاکامدا پێکانی ئامانجه‌کانیان که‌مبۆته‌وه. ئۆتمیش تێبینی خۆی خسته رو که ژماره‌ی قوربانیاکانی ده‌هێنرێنه سه‌رده‌شت که‌مبۆته‌وه، وتیشی برینداره سه‌خته‌کان به سه‌یاره بۆ مه‌هاباد و ره‌زائیه ده‌برێن و هێلیکۆپته‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌کار نه‌هێنراوه. چه‌ند حاڵه‌تێکیش به‌فرۆکه له رهزائیهوه بۆ ته‌هران براون..... تاد.
ئۆیمیش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی کورده‌کان چه‌ند مۆرتیری (قهزائیف) قورسیان هه‌یه (81 و 120 ملم) و ته‌قه‌مه‌نی کێشه نیه. به‌قسه‌ی شۆفێره‌کانی لۆریه‌کان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌به‌رده‌امی به‌ره‌و سنورد ده‌گوازرێته‌وه... و له‌وێشه‌وه کورده‌کان وه‌ریان ده‌گرن...تاد.
به وته‌ی ژه‌نه‌راڵ ئۆتمیش بارزانی سوره به‌رده‌وام بێت تا ئه‌و ئۆتۆنیهمه به‌ده‌ست ده‌هێنێت که داوای کردوه و کۆنترۆلی کێڵگه نه‌وته‌کانی که‌رکوک ئه‌نجام ده‌دات. به بۆچونی ژه‌نه‌راڵ ئۆتمیش میلله‌ت یه‌کگرتویی له گه‌ڵ بارزانیدایه و بارزانی هێزو و توانای هه‌یه بۆ درێژه‌دان به‌خه‌بات بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ. له به‌رامبه‌ردا، عێراقیه‌کان ئه‌م یهکگرتوهیان نیه و یه‌ک سه‌رکرده‌یان به‌مه‌قامی بارزانی نیه. له مه‌دای دوردا حکومه‌تی عێراق ده‌روخێت.
ده‌رئه‌نجام: حوکم نه‌درێت ته‌نها له سه‌ر رۆشنایی ئه‌وه‌ی پێمان وتراوه، به‌ڵکو له ئاکامی ئه‌وه‌ی خۆمان بینیومانه و چۆن یارمه‌تی ئێران بۆ بارزانی له مانگی رابوردودا زیادی کردوه. زۆربه‌ی یارمه‌تیه‌کان بۆ سنور ده‌نێردرێن و سه‌یاره‌ی کورده‌کانی عیراق بۆ به‌ره‌کانی شهر ده‌یان گوێزنه‌وه. کامپی تازه‌ی په‌نابه‌ران دروست کراون و پێده‌چێت به هێمنی کاره‌کانیان به‌رێوه ده‌برێن، ژماره‌یه‌کی زۆری کوردی عێراق به‌پاره‌یه‌کی زۆره‌وه له شاره‌کانی ئێران ده‌سورێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر راست بێت، چه‌کی تازه دژ به فرۆکه جه‌نگیه‌کان نیشانه‌ی ههنگاوێکی ترن بۆ زیادبونی یارمه‌تی ئێرانیه‌کان، له هه‌مان کاتدا ده‌رنه‌که‌وتوه که یارمه‌تی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌و قه‌باره گه‌وره‌یه بێت که له واقیعدا هاوسه‌نگی کۆنی هێز نێوان بارزانی و سوپای عێراق بگۆرێت.
چاودێریکردنمان وامان لێده‌کات بیربکه‌ینه‌وه که ئێران له یارمه‌تیدانی بارزانی به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و ئاسته‌ی که شه‌ره‌که له بواری ئابوری و سه‌ربازیه‌وه نه‌دۆرێنێت، ئه‌و یارمه‌تیه به‌و ئه‌ندازه‌یه نیه تا بارزانی بتوانێت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ده‌ستی که‌وێت.